کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا ۱۰ کەس و دامەزراوەی بە تۆمەتی کڕینی چەک بۆ ئێران گەمارۆ دا

10:31 - 8 رەزبەر 2726

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ۱۰ کەس و دامەزراوەی لە چەند وڵاتدا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران خستووەتە ژێر گەمارۆوە.

بە وتەی واشنگتۆن، کەسایەتی و شیرکەتە دەستنیشانکراوەکان ڕۆڵیان لە دابینکردنی

کەرەستەی سەربازی، پارچەی ئەلیکترۆنی و کەلوپەلی دوومەبەستە بۆ دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران هەبووە.

ئەمریکا ئامانجی ئەم گەمارۆیانەی بە ڕێگری لە بونیادنانەوەی توانای چەکداریی کۆماری ئیسلامی و زیادکردنی گوشار بۆ سەر تۆڕە دابینکەرەکانی ڕاگەیاندووە.

وەزارەتی خەزێنەداری هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەندێک شیرکەتی نیشتەجێ لە چین و هۆنگ کۆنگ هەوڵیان بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان و سنووردارکردنی هەناردەکردنی ئەمریکا داوە.

ئەم گەمارۆیانە لەسەر بنەمای فەرمانی جێبەجێکردنی ۱۳۳۸۲ سەپێنراون.

ئەم هەنگاوە لەکاتێکدا نراوە کە ترامپ پێشتر پێشنیاری ئێرانی بۆ ڕاگرتنی حەوت ڕۆژەی هێرشەکان ڕەت کردبووەوە و واشنگتۆن جەخت لەسەر توندکردنەوەی گوشاری ئابووری و سەربازی دژی تاران دەکاتەوە.