کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی یەمەن ٤١٤ ئۆپەراسیۆنی لە دژی بنکەی حوسییەکانی ئەنجام دا

15:27 - 8 رەزبەر 2726

وتەبێژی فەرمیی ئەرتەشی دەوڵەتی یاسایی یەمەن ڕایگەیاند هێزەکانیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤١٤ ئۆپەراسیۆنی وردیان بە بەکارهێنانی کەرەستەی سەربازیی نوێ دژی جموجۆڵ و توانا سەربازییەکانی حوسییەکان بەڕێوە بردووە.

مەجید نەزیلی، وتەبێژی ئەرتەش، ڕوونی کردەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئامانجەکانیان پێکاوە و ژمارەیەکی زۆری چەکدار و کەرەستەی سەربازیی حوسییەکانیان لەنێو بردووە.

لە بەرانبەردا، حوسییەکان بە چوار مووشەکی بالستیک گەڕەکەکانی نیشتەجێبوونیان لە باشووری پارێزگای تەعز کردە ئامانج کە زیانی ماددیی زۆری بە ماڵی هاووڵاتییان گەیاندووە و ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە. ئێستا شەڕ و پێکدادان لە چەندین پارێزگا بەردەوامە و هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن لە بەئامانجگرتنی پێگەکانی حوسییەکان، بەتایبەت لە ناوچە ستراتێژییەکانی تەعز، بەردەوامن.