کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی دەسبەسەرکردن لە کەسایەتییەکی دیاری یارسان لە کرێند دەکات

11:10 - 10 خەرمانان 2726

لە درێژەی گوشارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، کەسایەتییەکی دیاری کوردی یارسان کەوتووەتە بەر هەڕەشەی ڕاستەوخۆی دەسبەسەرکردن.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کرێند و کرماشان، هەڕەشەی دەسبەسەرکردنیان لە "سەید فەرزاد ئەفزەلی شائیبراهیمی" کوڕی سەید قاسم کردووە. تۆمەتی سەرەکیی ناوبراو ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە دەوڵەتییەکان لە جەمخانەکانی کرێند بووە. هەروەها بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی شەهیدانی کورد، پێشکەشکردنی وتار لە پەنا بنەماڵەکانیان بە تایبەت باوکی شەهیدان "موجتەبا و مەیسەم وەیسی" و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی هاوخەمی کەوتووەتە بەر گوشار.

چالاکوانان هۆشداری دەدەن کە مەترسییەکی جیددی هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم کەسایەتییە یارسانە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە بکرێت.