هەناردەکردنی نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هۆرمۆزەوە تێدەپەڕن، لە چوار ڕۆژ لە حەفتەی کۆتایی خەرماناندا ئاستی پێش شەڕی تێپەڕاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لەسەر بنەمای زانیارییە سەرەتاییەکانی شیرکەتی "کێپلێر"، هەناردەکردنی نەوتی خاوی ناوچەکە لە ڕۆژی ٢ی ڕەزبەر و لە نێوان ٥ تا ٧ی ڕەزبەر گەیشتووەتە ١٩.٥ تا ٢٢.٥ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
تێکڕای هەناردەکردن پێش دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لە مەودای خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو تا ڕەشەمە، ۱۸ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
لەسەر بنەمای هەمان زانیاری، تێکڕای گوازراوەی حەوت ڕۆژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ۹ی ڕەزبەردا، ١٨.٥ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
ئەم ژمارەیە تێپەڕین لە گەرووی هۆرمۆز و دەریای سوور، هەناردەکردن لە وێستگەکان و گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی لە دەریای عومان دەگرێتەوە.
ژمارەی بارەکانی گازی شلی دەرچوو لە گەرووی هۆرمۆزیش لە مانگی خەرماناندا گەیشتە بەرزترین ئاستی مانگانە لە دوای ڕەشەمەوە.
هاوکات شیرکەتی زانیاریی دەریایی "ماریسێکس" ڕۆژی شەممە ڕاپۆرتی دادا کە هێرشەکان بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆز و دەوروبەری بەردەوامن و دەستبەجێ حەوت ڕووداو ڕاپۆرت کراون.
ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بریتانیا لە ۱۰ی ڕەزبەرەوە تا ئێستا دەستبەجێ ڕۆژی هێرشێکی لە گەرووی هۆرمۆز یان کەنداوی عەدەن ڕاپۆرت کردووە