کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی پێکدادانە چەکدارییەکان لە بەلووچستان؛ دوو ماشینی هێزەکانی ڕێژیم کرایە ئامانج و زۆربەیان لەنێو بران

13:40 - 13 رەزبەر 2726

لە درێژەی شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکان هێزێکی چەکدار لە دژی هێزە سەرکوتکار و چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلووچستان، دوو ماشینی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە نزیک شاری بۆمپوور کرایە ئامانج و زۆربەیان کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی حاڵوەش، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ڕەزبەر، دوو ماشینی هایلۆکسی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی تاران لە شاری بۆمپوور لەلایەن هێزێکی چەکداری نەناسراوەوە کرانە ئامانج و هەموو سەرنشینانی ئەم دوو ماشینە کوژران.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕەوتی تەقەکردن لە یەکێک لە ماشینەکان، لانیکەم سێ چەکداری هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم کوژراون.

لەو پێوەندییەدا، ئاژانسی هەواڵدەریی پۆلیسی بەلووچستان بە پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە کوژرانی ئۆستوار دووەم ئەمیرحوسێن قاسمی» و گرووهبان یەکەمی لەم هێرشەدا پشتڕاست کردەوە.

بەپێی دوایین زانیاریی حاڵوەش، سەرجەم سەرنشینانی ئەم ماشینە سەربازییە لە ڕەوتی هێرشەکەدا کوژراون.

هاوشێوەی هێرشەکانی دیکە لە ناوچەکانی زاهێدان، ڕوودماهی و ڕاسک ، بەرەی خەباتگێڕانی خەڵکی ئەم هێرشەشی لە ئەستۆ گرت.