دەوڵەتی یاسایی یەمەن دەستپێکردنیکردنی هێرشێکی پێچەوانەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیدان، ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی ئاکسیوس بە پشتبەستن بە زانیاریی بەرپرسانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنگتۆن بە دابینکردنی زانیاری و هاوکاریکردن لە دیاریکردنی ئامانجەکانی هێرشەکەدا، پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی یەمەن و عەرەبستانی سعوودی دژی حوسییەکان دەکات.
ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی ڕەزبەر، لە وتارێکدا، هەواڵی دەرکردنی فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند و ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر ڕکێفی حوسییەکاندان و فراوانکردنەوەی سەروەریی دەوڵەتی یاسایی دیاری کرد.
هەروەها ئاکسیوس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەنعا، پایتەختی یەمەن، و کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی بابولمەندەبی بە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە پێچەوانە نوێیە زانی.
پێشتریش ڕویتێرز لە ۱۰ی ڕەزبەردا، بە پشتبەستن بە ٦ بەرپرسی ناوچەیی و ڕۆژاوایی، هەواڵی ئامادەکاریی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی عەرەبستانی سعوودی دژی حوسییەکانی بڵاو کردبووەوە.
شایانی باسە سەنعا لە ساڵی ٢٠١٤وە لەژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکاندایە و بابولمەندبیش تێپەڕگەیەکی گرنگ بۆ ئابووریی جیهانی و هەناردەکردنی نەوتی عەرەبستانی سعوودییە.