کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هادی عەباسییان لاوی کوردی خەڵکی شیروان و لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

13:47 - 14 رەزبەر 2726

لە درێژەی سەپاندنی سزای دژەمرۆیی سێدارە بەسەر دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، هادی عەباسییان، تەمەن ۳۸ ساڵ، کورد و دانیشتووی شاری شیروان لە خۆراسانی باکوور، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە بۆجنوورد، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

عەباسییان لە ۲۳ی بانەمەڕی ۱۴۰۵ لە ناوچەی فەرهەنگ‌شاری شیروان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو لە یەکەم ڕۆژی دەسبەسەرکرانیدا ئەشکەنجەی دڕندانە دراوه و بەهۆی تێکچوونی دۆخی جەستەییەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و پاشان ڕەوانەی زیندانی شیروان کراوەتەوە.

ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە تا ئێستا ڕێگە بە بنەماڵەکەی نەدراوە چاویان پێی بکەوێت و لە مافی گرتنی پارێزەر بێبەش کراوە.

تا ئێستا تۆمەتی وەپاڵدراو و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو لاوە کوردە دیار نییە.