وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا هۆشداریی بە دامەزراوە داراییە دەرەکییەکان کە هاوکاریی کۆماری ئیسلامی یان کەرتی دارایی ئەو وڵاتە دەکەن دا، کە ڕەنگە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بکەونە بەر سزاکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایە دەرەکییەکانی ئەمریکا (OFAC)، ئەو دامەزراوە داراییە دەرەکییانەی کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بانک و دامەزراوە داراییە سزادراوەکانی ئێران بەردەوامن، ڕەنگە لە هەر کاتێکدا ببنە ئامانجی سزاکان و پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بەو پەیوەندییانە هەنگاو بنێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو دامەزراوانەی لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دارایی بە بانکە ئێرانییەکان یان لقی شیرکەتەکانیان لە وڵاتانی سێیەمدا، دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بۆ سیستەمی دارایی جیهانی ئاسان دەکەن، ڕووبەڕووی مەترسیی سزادان دەبنەوە.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕەنگە ئەم دامەزراوانە بەهۆی چالاکییەکانیان لە کەرتە سزادراوەکانی ئابووریی ئێراندا، سزایان بەسەردا بسەپێنرێت.