٧١ کەسایەتیی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتی لە ئاڵمان بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی کراوە، داوایان لە دامەزراوەی "فرێدریش ناومان" کرد لە پێداچوونەوە بە بڕیاری بەخشینی «خەڵاتی ئازادیی گەلی ئێران» بە ڕەزا پەهلەوی بکات.
ئەم نامەیە بە دەستپێشخەریی "یواخیم ڕوکەر"، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کراوە و ژمارەیەک لە سیاستڤانان، یاساناسان و چالاکوانی فەرهەنگیی ئاڵمان واژۆیان کردووە.
واژۆکەران ناڕەزایەتییان بەرانبەر دیاریکردنی ڕەزا پەهلەوی وەک متمانەپێکراوی ئەم خەڵاتە دەربڕیوە و بە ئاماژەدان بە مێژووی ڕێژیمی پەهلەوی، بەخشینی پێگەیەکی لەم شێوەیەیان بە جۆرێک لە شەرعیەتپێدانی سیاسی بە ناوبراو لەقەڵەم داوە.
لە نامەکدا هەروەها ئاماژە بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە سەردەمی محەممەدڕەزا شادا کراوە، لەوانە هەڵسوکەوتی ساواک لەگەڵ خۆپیشاندەران لە بێرلین لە ساڵی ١٩٦٧دا.
ڕەخنەگران دەڵێن بەخشینی خەڵاتێک کە بڕیارە هێمای ئازایەتی و خەباتی گەلی ئێران بێت بە کەسایەتییەکی سیاسیی جێی کێشمەکێش، لەگەڵ ئامانجی سەرەکیی خەڵاتەکەدا یەک ناگرێتەوە.