کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەجلیسی ڕێژیمی ئێران چاوپێکەوتن لەگەڵ میدیا دەرەکییەکانی قەدەغە کرد

14:55 - 15 رەزبەر 2726

مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی پەرەپێدان بە سەرکوتکردنی ئازادیی دەربڕیندا، چاوپێکەوتن و گفتوگۆی هاووڵاتییانی لەگەڵ ئەو میدیانەی کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە "دژبەر" دەستنیشان دەکرێن، قەدەغە کرد.

بەپێی بڕیارنامە نوێیەکە، ئەو هاووڵاتییانەی ئەم قەدەغەکارییە پێشێل بکەن، ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای بەندکردن، پێبژاردنی مادی، لێدانی قامچ و بێبەشبوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان ببنەوە. هەروەها ناردنی زانیاری، ڕاپۆرت و ئاماری فەرمیی بڵاونەکراوە بۆ لایەنە دەرەکییەکان بە بێ مۆڵەت، دەکرێت سزای ٥ تا ١٠ ساڵ بەندکردنی بەدوادا بێت.

ئەم بڕیارە نوێیە، بەشێک لە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری زانیارییەکان و کپکردنی دەنگی نەیارانە؛ سیاسەتێک کە ئازادیی ڕادەربڕین و دەستپێڕاگەیشتنی خەڵک بە زانیارییە سەربەخۆکان زیاتر لە جاران سنووردار دەکاتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە جیاتی وڵامدانەوە و قەبووڵکردنی گەڕانی ئازادانەی زانیاری، دووبارە پەنای بۆ ئامرازی هەڕەشە و سزا بردووەتەوە تا پەیوەندیی هاووڵاتییان لەگەڵ میدیا سەربەخۆکان بپچڕێنێت.