کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتۆر ناسر هێمەتی خەڵكی ئیلام سزای قورسی بەسەردا سەپا

10:47 - 17 رەزبەر 2726

لە درێژەی گوشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکان و پێشێلکارییە مافی مرۆییەکانی ڕێژیم لە کوردستان، دوکتۆر ناسر هێمەتی، خەڵکی ئیلام بە سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران سزا درا.

بەپێی زانیاریی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، دوکتۆر ناسر هێمەتی پزیشکی دەروونی و چالاکی سیاسی، لە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، بە زیاتر لە سێ ساڵ و نیو بەندکران مەحکووم کراوە و ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەر، ئەم سزایەی پێ ڕاگەیەندراوە.

ناسر هێمەتی، دەروونناس، نووسەر، شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵكی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلامە.

ناوبراو پێشتریش زیندانیی سیاسیی پێشوو بووە و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و زیندانی تێپەڕاندووە.

ناسر هێمەتی وەرگێڕی چەند بەرگ کتێبی دەرووندرمانییەوە و نووسەری کتێبێکە بە ناوی "یادداشتەکانی زیندان"، کە پێکدێت لە ۱۰۳ یادداشتنامەی ڕۆژانەی زیندانی دەستگێردی ئێسفەهان و ماهپاره لە ساڵی ۱۴۰۰، کە لە دەرەوەی ئێران لەلایەن چاپخانەی ڕووناکەوە چاپ کراوە.