ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە چەند هێرشێکی جیاوازدا بۆ سەر غەززە، هەرکام لە محەممەد موحسین نەمر یازجی، یەکێک لە فەرماندەکانی کاتیبەی شاتی، محەممەد فەوزی محەممەد عەوەز جەمەل، ئیبراهیم عەللام و موعتەسەم محەممەد سولەیمان سەلاح لە ڕێکخراوی تێرۆریستیی حەماسی لەنێو بردووە.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشێکی لە ناوچەی سەبرە، تێرۆریست محەممەد فەوزی محەممەد عەوەز جەمەل، یەکێک لە تێرۆریستەکانی کاتیبەی دەرەج-تەفاحی لە باڵی سەربازیی ڕێکخراوی حەماسی کردووەتە ئامانج.
ئەرتەشی ئیسرائیل، لە ناوچەی خان یوونسی غەززەدا و لە هێرشێکی ورددا، ئیبراهیم عەللام، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی باڵی سەربازیی گرووپی حەماسی کوشت.
ئەم تێرۆریستە لە ڕەوتی کوشتاری ٧ی ئۆکتۆبەردا دزەی کردبووە ناو خاکی ئیسرائیل.
لە هێرشێکی تردا، ئەرتەشی ئیسرائیل موعتەسەم محەممەد سولەیمان سەلاح، یەکێکی تر لە تێرۆریستەکانی باڵی سەربازیی ڕێکخراوی حەماسی کردە ئامانج و کوشتی.
هاوکات، محەممەد موحسین نەمر یازجی، یەکێک لە فەرماندەکانی کاتیبەی شاتی لە ڕێکخراوی حەماسدا کوشت کە لە ڕەوتی شەڕدا، ئەم تێرۆریستە دەستی هەبووە لە ڕاگرتنی بارمتەکاندا لە ناوچەی لیوای شاری غەززە.
هەروها لە ماوەی ڕابردوودا، ئەم تێرۆریستانە بە پێشێلکردنی بەئەنقەستی ئاگربەست، پیلانە تێرۆریستییەکانیان دژ بە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و هاووڵاتییانی ئەم وڵاتە پێش خستووە و بۆ نۆژەنکردنەوەی تواناکانی ڕێکخراوی حەماس هەوڵیان داوە.
حەماس گرووپێکی چەکداری تێرۆریستیی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە کە بەهۆی کردەوەی تێرۆریستی و بەئامانجگرتنی خەڵکی ئاسایی ئیسرائیل و ناوچەکە، لەلایەن چەندین وڵاتی جیهانەوە وەک گرووپێکی تێرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.