هەواڵی هاوکاریی ۲۰۰ میلیۆن دۆلاریی کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبوڵڵای لوبنان، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبووە. خەڵک لە ئێران بە تووڕەییەوە کاردانەوەی بەرانبەر ئەم هەواڵە نیشان دا؛ لە کاتێکدا بنەماڵەیەکی زۆر لەژێر گوشاری هەڵاوسان، هەژاری و گرانیی دەرماندان، ڕێژیم سەرچاوەکانی وڵات خەرجی پشتیوانیکردن لە گرووپە نیابەتییەکانی خۆی دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا بە هەر بنەماڵەیەکی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵا سێ هەزار دۆلار کە دەبێتە نزیکەی ۸۰۰ میلیۆن تمەن، بدرێت؛ بڕە پارەیەک کە لە داهاتی ساڵانەی زۆرێک لە کرێکاران و مامۆستایانی ئێرانی زیاترە.
خەڵک لە ئێران بە ئاماژەدان بە دەستەوەستانیی خێزانەکان لە دابینکردنی تێچووەکانی ژیان و کڕینی دەرمانە پێویستەکان، ئەم پرسیارەیان هێنایه ئاراوە کە بۆچی پارەی وڵات لەجیاتی پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی خەڵک، دەخرێتە بەردەستی حیزبوڵڵای لوبنان.
کاردانەوەکان هەروەها تووڕەیی لە سیاستە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی و بێباکی بەرانبەر قەیرانی بژێوی لە ناوخۆی ئێراندا دەنوێنن.