لەم کاتەدا کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان واشنگتۆن و تاران بەردەوامە، ڕۆژنامەی "واشنگتۆن پۆست" ڕایگەیاند کە وەزارەتی شەڕی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە ڕەچاوکردنی دوو حاڵەتی مەرگی دەرەوی بازنەی شەڕ، ژمارەی فەرمیی کوژراوانی سەربازیی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بۆ ۲۱ کەس بەرز کردووەتەوە.
بەپێی ئامارە بەڕۆژکراوەکانی پێنتاگۆن، ژمارەی کوژراوانی ئەمریکا بۆ ٢١ کەس و بریندارانی سەربازیی ئەمریکاش لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم شەڕەدا گەیشتووەتە ۸۶۵ کەس.
یەکێک لە ڕووداوە نوێیە زۆرکراوەکان بۆ ئامارە فەرمییەکە، گیانلەدەستدانی سەرگورد "سورفلی دیویوس"ی تەمەن ۴۶ ساڵە لە گاردی میللیی ئەرتەشی ئەمریکا لە کوەیت و حاڵەتی دووەمیش پەیوەندیدارە بە خۆکوژیی یەکێک لە هێزەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە مانگی خەرماناندا.
ئەم گۆڕانکارییە فەرمییە پاش ئەوە هات کە واشنگتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرای کردبوو کە ژمارەی کوژراوانی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زۆرترە لەوەی پێنتاگۆن لە سیستەمی گشتیی خۆیدا بڵاوی دەکاتەوە.
ئەم جیاوازییە لە ئامارەکاندا بووەتە هۆی ئەوەی وەزارەتی شەڕی ئەمریکا چاو بە سیستەمی تۆمارکردنی کوژراوانی شەڕ، ناسراو بە (DCAS)دا، بخشێنێتەوە.