کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی لە زانکۆکان؛ ٣٠ خوێندکاری زانکۆی پیشەسازیی ئێسفەهان سزای ئئینزباتیی قورسیان بەسەردا سەپا

10:32 - 19 رەزبەر 2726

لە درێژەی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکان لە ئێران و سزادانی ناڕەوای خوێندکاران،  سەرۆکی زانکۆی پیشەسازیی ئێسفەهان باسی لە سەپاندنی سزای ئینزباتی دژی زیاتر لە ٣٠ خوێندکاری ئەم زانکۆیە سەبارەت بە ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانی زستانی ١٤٠٤ کردووە.

بە وتەی ناوبراو، ئەم بڕیارانە بریتین لە حاڵەتەکانی وەک بێبەشکردنی کاتی لە خوێندن و چەندین سزای دیکە.

سەرۆکی زانکۆی پیشەسازیی ئێسفەهان ڕایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە لە نزیکەی ٥٠ دۆسییەی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانی مانگەکانی ڕێبەندان و ڕەشەمەی ١٤٠٤ لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی ئەم زانکۆیەدا، سزای ئینزباتیی قورس دژی  ٣٠ خوێندکار دەرچووە.

زەفەروڵڵا کەڵانتەری سەبارەت بە قەبارەی بڕیارە دەرچووەکان بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەرزترین بڕیاری ئینزباتیی کە بۆ هەندێک لە خوێندکاران دەرچووە، دوو وەرزی خوێندن بێبەشبوون لە خوێندن، بێبەشکردنی کاتی لە خوێندن و سزای دیکە بووە.

شایەنی باسە، لە زستانی ١٤٠٤ و هاوکات لەگەڵ کردنەوەی زانکۆکان دوای ناڕەزایەتییە گشتییەکانی مانگی بەرفرانبار، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەفراوان لەلایەن خوێندکارانەوە لە زۆرێک لە زانکۆکانی ئێراندا بەڕێوە چوو.