ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا بەبۆنەی «ڕۆژی جیهانیی خەبات دژی سزای سێدارە» (١٠ی ئۆکتۆبر) ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵێکدا لە ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ تا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦، لانیکەم ٦٧ زیندانیی سیاسیی، لە سێدارە داوە.
ئەو ئامارە نیشاندەری زیادبوونی نزیکەی ٩ ئەوەندەی لەسێدارەدانە سیاسییەکان بە بەراورد لەگەڵ نێونجی ساڵانەی ١٤ ساڵی ڕابردوویە.
ئەم ئامارە نیشان دەدات کە نێونجی ساڵانەی لەسێدارەدانی زیندانییە سیاسییەکان لەم قۆناغەدا نزیکەی ٩ ئەوەندەی نێونجی ساڵانەی ١٤ ساڵی پێش ئەوە بووە.
لەو ڕێژەیە، سیخوڕی و دۆسییەکانی پەیوەندیدار بە شەڕ (٣٥ کەس): پێكهاتووە لە ٣١ حاڵەتی وەپاڵدراو لە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل (١٤ خۆپیشاندەری بەفرانبار، ٤ کەس لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی ۴۰ ڕۆژەوە، ٢ کەس لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی ۱۲ ڕۆژەوە و ١١ کەس بە تۆمەتی هاوشێوە) و ٤ حاڵەتی وەپاڵدانی پەیوەندی بە وڵاتانی عەرەبییەوە تۆمار کراوە.
هەروەها لەسێدارەدانی ٢٠ کەس بە تۆمەتی "موحاربه" و "افساد فیالأرض"، ١٠ کەس بە تۆمەتی بەغی، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی «ژن، ژیان، ئازادی» ٢ کەس تۆمار کراون.
هەروەها ٦٠٪ی ئەم کەسانە لە گرووپی ٢ تا ٣ کەسیدا و لە بێدەنگیی ڕەهای میدیاییدا لە سێدارە دراون.
سزای سێدارەی لانیکەم ٦ کەس لە خۆپیشاندەرانی بەفرانباری ١٤٠٤ لەبەر چاوی جەماوەر لە شارەکانی قوم و ئێسفەهان جێبەجێ کراوە.
هاوکات تەرمی ٨ هاووڵاتیی کورد و ٢ هاووڵاتیی بەلووچ دوای لەسێدارەدان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەپێی جیاکاریی نەتەوەییە، ١٠ هاووڵاتیی کورد، ٢ بەلووچ، ٢ تورک، ٣ ئەفغانستانی، ٣ عێراقی، ٤٧ هاووڵاتی لە نەتەوەکانی دیکەی ئێران ناسنامەی وردی نەتەوەییان ڕوون نەکراوەتەوە.