کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکرات کرایەوە ئامانج

12:39 - 20 رەزبەر 2726

کاتژمێر ١٢ و ٥ خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥، جارێکی دیکە کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دڕۆنێک کرایە ئامانج.
کەمپی ئازادی لە نزیک شاری کۆیەی هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بوو.
لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا ئەمە سێهەمین هێرشی دڕۆنی بۆ سەر کەمپی ئازادییە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە ڕۆژانی رابردوودا بە دڕۆن هێرش کرایە سەر سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییانەی ئەمریکا_ئیسرائیل و ئێرانەوە هەتا ئێستا بە زیاترە لە ١٦٥ مووشەک و دڕۆن، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامانج گیراون.