دەزگای دادوەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەواڵی لەسێدارەدانی کەسێکی لە میناب کە لە بەفرانباری ١٤٠٢ بە تۆمەتی «کوشتنی ئەندامێکی پۆلیسی ڕێگای میناب-جاسک» دەسبەسەر کرابوو و نزیکەی دوو ساڵ لە زینداندا بوو، ڕاگەیاند.
ئەو دەزگایەی ڕێژیم ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ڕەزبەر، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کەسی لەسێدارەدراوی بەبێ باسکردن لە ناونیشانی، بە "بکوژی جاسم حوسێنیان، ئەندامی پۆلیسی ڕێگاوبان» تۆمەتبار کردووە.
هەواڵدەریی میزان سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم دەڵێت فەرمانی لەسێدارەدانی ئەو کەسە لە دادگای باڵای ڕێژیمیشدا پەسەند کرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی دادگاییکردنەکە و وردەکارییەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.
شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ی زایینییەوە، ئەمە ٦٢١ـەمین حاڵەتی لەسێدارەدانە لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کە تۆمار و ڕاگەیەندراوە.