دوێنێ دووشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، خانەنشینکراوانی موخابرات لە ئەهواز، کرماشان، سنە، ئێسفەهان، خوڕماوا و کرێکارانی دەرکراوی کارگەی چنینیی خاوەر لە ڕەشت، لانیکەم شەش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد کە داواکارییەکانیان بریتی بوو لە کەمیی مووچە، دواکەوتنی مووچە، خزمەتگوزارییە دەرمانییەکان و دیاریکردنی چارەنووسی پیشەیی.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، خانەنشینکراوانی موخابرات لە ئەهواز و کرماشان بە ڕێپێوان، ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر دەرکرانی دەیان کرێکار و ناڕوونیی چارەنوسیی پیشەییان دەربڕی.
هەروەها خانەنشینکراوانی ئێسفەهان و خوڕماواش لە بەرانبەر بیناکانی موخابراتی ناوچەکانی ئێسفەهان و لوڕستان دەستیان داوەتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
لەو پێوەندییەدا، خانەنشینکراوانی موخابرات لە سنە بۆ چەندەمین جار لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەڕێوە برد و ناڕازییان داوایان کردووە کە بەدواداچوون بۆ داواکارییە دەرمانی و بژێوییەکانیان بکرێت.
هاوکات سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی کارگەی چنینیی خاوەری ڕەشت، لە بەرانبەر پارێزگاریی گیلان سەبارەت بە بێسەروبەرەیی پیشەیی خۆیان، داهاتووی کارگە و کەمتەرخەمیی خاوەنکار بەرانبەر بە دۆخی بژێوییان کۆ بوونەوە.