گرووپی حوسییەکانی یەمەن هۆشداری دەدەن کە ئەگەر ترامپ هاوکاریی هێرشەکانی عەرەبستان بکات، تەواوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانجی وڵامێکی خێرا و سەخت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "فرانس پرێس"، محەممەد ئەلبەخیتی، ئەندامی دەفتەر سیاسیی حوسییەکان، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری تێوەگلانی واشنگتۆندا، ئەوان بێدودڵی وڵام دەدەنەوە و تەواوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەخەنە ژێر ئامانجەوە.
ناوبراو هەروەها هۆشداریی بە کارمەندانی دامەزراوە نەوتییەکان و فڕۆکەخانەکانی عەرەبستان دا کە لەم شوێنانە دوور بکەونەوە چونکە بوونەتە ئامانجی ڕەوا.
ئەم هەڕەشانە لەکاتێکدا دێن کە لە هێرشی خوێناوی بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدی ڕیازدا ١٤ کەس کوژران و ترامپ هێرشەکانی حوسییەکانی بە تەواو خراپ و قەبووڵنەکراو وەسف کرد.
پەرەسەندنی گرژییەکان و هەڕەشەکانی نێوان حوسییەکان و ئەمریکا، مەترسیی فراوانبوونەوەی بازنەی شەڕ و پێکدادانەکان لە کەنداو و ناوچەکەی زیاتر کردووە.