ئەپڵیکەیشێنی "کوردکاناڵ و ماڵپەڕی کوردستان میدیا" دەستی بەکار کرد لەمەوبەدوا ئێوە دەتوانن لەسەر مۆبایل و کۆمپیۆترەکانتان، پەخشی ڕاستەوخۆی "کوردکاناڵ" و هەواڵ و بابەتەکانی ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ببینن.
ئامانج لە بەردەستکردنی ئەم ئەپڵیکەیشێنە، ئاسانترکردنی دەستڕاگەیشتنی بینەران بە "کوردکاناڵ" و ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"یە. بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی کوردستان دەژین و دەیانەوێ ئاگاداری هەواڵ و ڕووداوەکانی نیشتمانەکەیان بن.
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشێنەکە، سەردانی ماڵپەڕەکانی "کوردکاناڵ" و "کوردستان میدیا" بە ناونیشانی”www.kurdistanmedia.com” و “www.kurdch.tv” بکەن.
لە بەشی «داگرتن»، وەشانی گونجاو بۆ مۆبایل یان کۆمپیۆترەکانتان هەڵبژێرن و دایبگرن.
هەروەها، دەتوانن بە ناردنی لینکی ئەم بەشە بۆ هاوڕێ و نزیکانتان، یارمەتییان بدەن تا ئەوانیش بەئاسانی دەستیان بە "کوردکاناڵ" و ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕابگات.