کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەلی سینا مستەفەوی، زیندانیی سیاسی و لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە سێدارە درا

10:36 - 22 رەزبەر 2726

 لە درێژەی شەپۆلی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکان لەژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆمای ئیسلامیی ئێراندا، دەسەڵاتی دادوەریی ڕێژیم، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، هەواڵی لەسێدارەدانی عەلی سینا مستەفەوی، زیندانیی سیاسی و لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری لە شاری كرمان ڕاگەیاند.

هەواڵدەریی «میزان»، سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم، ئەم زیندانییە سیاسییە و یەکێک لە ناڕەزاییانی بەفرانباری ١٤٠٤ی بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکیی چەکدارانەی لە شاری کرمان لە سێدارە داوە.

ئەم هەواڵدەرییەی دەزگای دادوەریی ڕێژیم هەروەها مستەفەوی بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆ بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات، چ لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار چ لە شەڕی ئەم دواییەدا، تۆمەتبار کردووە.

 شایانی باسە ئەم زیندانییە سیاسییە، زۆرینەی زیندانییانی سیاسی و نەیارانی ڕێژیم کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، لە دادگای نهێنیدا دادگایی کراون یان ئەگەر لە دادگای ئاشکراشدا دادگایی کرابن، دواتر خۆیان جەختیان لەوە کردووە کە لەژێر ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و دەروونی زۆردا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون.

عەلی سینا مستەفەوی کە ڕۆژی سێشەممە هەواڵی گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی بڵاو بووەوە، لە درێژەی شەپۆلی سزای لەسێدارەدانی ناڕەزاییانی بەفرانبار و زیندانییانی سیاسیی تۆمەتبار بە سیخوڕی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە سێدارە درا.