کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٤ وڵات داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سێدارەدان لە ئێران دەکەن

10:38 - 10 رەزبەر 2726

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە شەست و سێهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ۴۶ وڵاتی جیهان بە دەرکردنی ئاگادارییەکی توند، سزای سێدارەدانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە مەحکووم کرد و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی جێبەجێکردنی ئەو حوکمانەیان کرد.

ئەو بەیاننامەیە لەلایەن نوێنەری لیختنشتاینەوە پێشکەش کرا، لەسەر مەترسیی لەسێدارەدانی دەیان دەسبەسەرکراو، بەتایبەت ژنان و ئەو کەسانەی لە کاتی دەسبەسەرکردنیاندا تەمەنیان ژێر ۱۸ ساڵ بووە، هۆشداریی دا.

وڵاتانی بەشداربوو بە ئاماژەدان بە دادگاییکردنی نادیار، ئەشکەنجەدان، وەرگرتنی دانپێدادانی زۆرەملێ و بێبەشکردنی تۆمەتباران لە دادگاییکردنی دادپەروەرانە، جەختیان کردەوە کە ڕێژیم سزای سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندنی کۆمەڵگە، سەرکوتکردنی نەیاران و پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕین بەکار دەهێنێت.

مای ساتۆ، ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، پێشوازیی لەم بەیاننامەیە کرد و جەختی لەسەر پێویستیی هەڵپەساردنی دەستبەجێی حوکمەکانی لەسێدارەدان کردەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لانیکەم ۱۰۰ کەس لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ڕابردوو لەژێر مەترسیی جیددیی حوکمی سێدارەداندا دەژین.