بەهۆی توندبوونەوەی ئاڵۆزی و گرژییە ئەمنییەتییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕووی لە هەڵکشان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە دواساتەکانی مامەڵەکاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ٠.٣٥٪ زیادی کرد و گەیشتە ۱۰۶.۰۶ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات نەوتی خاوی وێست تێگزاسی ئەمریکاش ١.٠١٪ بەرز بووەوە و گەیشتە ۹۵.۰۹ دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودایە.
بەرزبوونەوەی نرخەکان دوای هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ناوەندێکی سەرەکیی ئارامکۆ هاتە ئاراوە. هاوکات ئێران ڕایگەیاندووە تەکتیکی نوێ بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز دەگرێتە بەر تاکوو نرخی نەوت بە بەرزی بهێڵێتەوە.
سەبارەت بەم بارودۆخە، فێل فلین، شیکەرەوەی باڵا لە گرووپی "پرایس فیوچێرز"، ڕایگەیاند کە هێرشە دەریاییەکانی گەرووی هۆرمۆز و توندبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان عەرەبستان و حوسییەکان، کەشێک لە ترس و دڵەڕاوکێی زۆریان لە سەرانسەری بازاڕەکانی ئابووریدا دروست کردووە.