کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: مەترسیی لەسێدارەدانی بەپەلە لەسەر ژیانی ٢٠ بەندکراوی خۆپیشاندانەکان

14:32 - 26 رەزبەر 2726

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا هۆشداریی داوە کە دەسەڵاتی تاران ژیانی لانیکەم ٢٠ کەسی دەسبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ڕابردووی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە و هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دیوانی باڵای ڕێژیم سزای لەسێدارەدانی ۲۰ کەسی دیکەی پەسەند کردووە کە دوو کەسیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانە دروستکراوەکاندا منداڵ بوون.

بەناو دادگاکانی ئینقلابی ڕێژیم لە ڕێگەی ئەشکەنجەدانی توند، شۆکی کارەبایی، بەندکرانی تاکەکەسی و دانپێدانانی زۆرەملێ، تۆمەتی سەرەکیی وەک "موحاربه" و "افساد فی‌الارض"یان بەسەردا سەپاندوون و لە مافی پارێزەریش بێبەشیان کردوون.

لە پەیوەندیدارترین پەروەندەکاندا، هەشت کەس لە کەیسی "مەیدانی عەلیخانی"ی ئێسفەهان و چوار کەسی دیکە لە پاکدەشت ڕووبەڕووی ئەم سزایە بوونەتەوە.

کۆماری ئیسلامی پاش ئاڵۆزییە ناوچەییەکان، ژینگەی نێوخۆی لەژێر ناوی "بارودۆخی شەڕ" زیاتر سەربازی کردووە و شەپۆلێکی بەربلاوی سەرکوتی دەست پێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕێژیم تا ئێستا ٣٤ ناڕازیی لە پەیوەندی بەو خۆپیشاندانانەدا لە سێدارە داوە.

کۆماری ئیسلامی دوای ئاڵۆزییە ناوچەییەکان، هەوڵی داوە کەشی نێوخۆ لەژێر ناوی "بارودۆخی شەڕ" مێلیتاریزە بکات و ئاماری لەسێدارەدان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.

بەپێی ئامارە سەربەخۆکان، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢ هەزار کەس لە سێدارە دراون کە نزیکەی ٩٥٪ی ئەم تاوانانە لە میدیا فەرمییەکانی ڕێژیمدا بڵاو نەکراونەتەوە.