کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی مەترسی لەسەر هەناردەکردنی جیهانی، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

15:05 - 26 رەزبەر 2726

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ١١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەم بەرزبوونەوەیە پاش ئەوە هات کە گرژی و شەڕی نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر ژێرخانەکانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، نیگەرانییەکی زۆریان لەسەر دابینکردنی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دروست کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ٣.٧٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ۱۰۹.۸۶ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە هەمان کاتدا نرخی نەوتی خاوی وێست تێگزاسی ئەمریکاش بە ڕێژەی ٣.٥٪ زیادی کرد و گەیشتە ۱۰۱.۴۱ دۆلار.

ئەم تۆمارکردنی نرخە بەرزانە لەکاتێکدایە کە مەترسیی پەککەوتنی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆزدا هەیە، هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر عەرەبستان و نادیاری لە دابینکردنی وزەی ڕووسیە.

ئەم پێشهاتانە لەگەڵ تاوتوێکردنی کاردانەوە ئابوورییەکانی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیەدا لەلایەن دەوڵەتی ترامپەوە، گوشارەکانی سەر بازاڕی جیهانیی وزەیان قورستر کردووە.