کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری وزەی ئەمریکا: ڕێژیمێکی ئەتۆمی لە ئێران ئەمنییەتی جیهان دەخاتە مەترسییەوە

14:58 - 27 رەزبەر 2726

وەزیری وزەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئەمنییەتی جیهانی و هیچکەس لە سایەی ڕێژیمێکی ئەتۆمیدا هەست بە ئارامی ناکات.

"کریس ڕایت"، وەزیری وزەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بەرگریی لە سیاسەتە سەربازی و ئابوورییەکانی واشنگتۆن لە بەرانبەر تاراندا کرد و ئاماژەی بە سەرکوتکارییەکانی نێوخۆی ئێران و کوژرانی دەیان هەزار هاووڵاتی لەلایەن ڕێژیمەوە کرد، وەک بەڵگەیەک بۆ جێگای متمانەنەبوونی ئەم دەسەڵاتە.

وەزیری وزەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی واشنگتۆن و هاوپەیمانە ئورووپاییەکانی کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکانی سووتەمەنی و بازاڕی وزە، لەکاتێکدا ڕێژیمی تاران هەوڵی دروستکردنی قەیرانی وزە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەدات.

هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی لە کاتێکدا بەردەوامە کە ژێرخانەکانی نێوخۆی ئێران بەهۆی گەندەڵی، گەمارۆکان و بێبەرنامەییەوە تووشی داڕمانی یەکجارەکی بوونەتەوە.