لە درێژەی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر عەرەبستان و ناسەقامگیریی ناوچەکە، هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەزبەر ڕایگەیاند کە پێنج دڕۆنی ئاراستەکراو بۆ سەر ئەم وڵاتەی تێکشکاندووە.
تورکی مالکی، وتەبێژی ئەم هاوپەیمانییە، ڕایگەیاند کە چوار دڕۆنی لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی عەرەبستان و مەدینە تێکشکاندووە. هەروەها کەمێک دواتر هەواڵی خستنەخوارەوەی دڕۆنی دیکەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
هەروەها عەرەبستان لەم مانگەدا چەندین جار کەوتە بەر هێرشی بەردەوامی حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەوانەش هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ڕیاز کە بە مەترسیدارترین و مەرگهێنەرترین هێرش بۆ سەر عەرەبستان لە ساڵانی ڕابردوودا هەژمار دەکرێت.
شایانی باسە حوسییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی چەندین جار گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام و مزگەوتی پێغەمبەری موسڵمانان لە شاری مەدینە کراوەتە ئامانج کە شانبەشانی مەککە بە یەکێک لە پیرۆزترین شارەکانی موسلمانان دادەنرێ.