میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند کە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی داخستنی دەروازەی سنووریی چەزابەی بەڕووی گەشتیاران و کەلوپەلە بازرگانییەکانی ئێراندا داخستووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی ڕەزبەرەوە دەست پێدەکات و ئەگەری ئەوە هەیە دەروازەکانی تری نێوان عێراق و ئێران بەشێوەی پلەبەندی داخرێن.
سەرچاوە عێراقییەکان هۆکاری ئەم بڕیارەیان بۆ کێشە تێکنیکییەکان گەڕاندووەتەوە، بەڵام حکوومەتی عێراق تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیی لەبارەی هۆکاری ئەمو سنووردارکردنانەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەم ڕاپۆرتانە لەکاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە بازرگانی لە هەندێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و پاکستانیشدا ڕاگیراوە. هاوکات، گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەوڵدان بۆ سنووردارکردنی ڕێگە بازرگانییە زەوینییەکانی ئێران پەرەی سەندووە.
تا ئێستا دیار نییە کە چەند دەروازەی سنووریی نێوان عێراق و ئێران دەكەونە ژێر کاریگەریی ئەم بڕیارەوە و سنووردارکردنەکان تا چ کاتێک بەردەوام دەبن.