کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یۆهان وادەفووڵ: سەرکێشییەکانی تاران و حوسییەکان ئەمنییەتی خۆراکی جیهانیان خستووەتە مەترسییەوە

13:40 - 2 خەزەڵوەر 2726

لە کاتێکدا سەرکێشییەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیا حوسییەکان لە ئاوڕێگە نێودەوڵەتییەکاندا ئەمنییەتی ئابووری و خۆراکی جیهانیان خستووەتە مەترسییەوە، بێرلین مەرجی توند بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دادەنێت. وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاند ڕاگرتنی هێرشەکان و وازهێنان لە داواکارییە زیادەڕۆییەکان، تەنیا ڕێگەی تارانە بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتی سەربازی و ئابووری.

یۆهان وادەفووڵ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و حوسییەکانی بۆ سەر کەشتیوانی و وڵاتانی دراوسێ کرد.

ناوبراو جەختی کردەوە ئەو ئاژاوەگێڕییانە زیانی ڕاستەوخۆیان بە بازرگانیی جیهانی، دابینکردنی وزە و کود گەیاندووە و ئەمنییەتی خۆراکی جیهانیان خستووەتە ژێر گوشارێکی توندەوە.

وادەفووڵ ئاماژەی بەوەش کرد بریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان ئامادەن ڕۆڵ لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا بگێڕن؛ ئەگەر تاران بێتە ناو دانوستانێکی جیددییەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی، وڵاتانی ئورووپایی ئامادەن ڕەوتی سەپاندنی سزاکان پێچەوانە بکەنەوە و ئاسانکاری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان جەختی کردەوە دیپلۆماسی تەنیا لەکاتێکدا سەردەکەوێت کە تاران داواکارییە زێدەڕوییەکانی وەلا بنێت. ناوبراو وتیشی هەوڵەکانی ڕۆژانی داهاتوو لەسەر گەڕاندنەوەی لایەنەکان بۆ سەر میزی دانوستان و ڕێگریکردن لە پەنابردنی دووبارە بۆ چەک کۆ دەبنەوە.