مای ساتۆ، ڕیپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێراند، داوای لە قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بنەماڵەکانیان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کرد بەڵگە و بەڵگەنامەکانی خۆیان سەبارەت بە سەرکوتکاریی لە دەرەوەی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی و گوشار لەسەر بنەماڵەی دژبەران ڕادەست بکەن.
ئەم بانگەوازە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی داهاتووی ناوبراوە لە شەسست و چوارەمین کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە بڵاو کراوەتەوە.
هەڕەشە، تۆقاندن، چاوەدێری و ئازاردانی دژبەران لە دەرەوەی ئێران، گوشار لەسەر کەسوکاریان لە نێوخۆی وڵات، سنووردارکردنی سەفەر، دەسبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و کەڵکاژۆوەرگرتن لە خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان، لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم بانگەوازەن.
ساتۆ هەروەها داوای وەرگرتنی زانیاری کردووە سەبارەت بە لێکەوتە ئابووری، کۆمەڵایەتی، یاسایی و دەروونییەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە دەسبەسەر کراون، بێسەروشوێن کراون، کوژراون یان لە سێدارە دراون.
مۆڵەتی ناردنی زانیاری و بەڵگەنامەکان بۆ پێداچوونەوە لە ڕاپۆرتی داهاتووی ئەم ڕیپۆرتێرە تایبەتە تا ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ دیاری کراوە.