کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان لە کوردستانی ئێران

12:34 - 4 خەزەڵوەر 2726

کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چوارچێوەی چاودێریی بەردەوامی دۆخی مافەکانی ژناندا، ئەو حاڵەتانەی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان و کچانی کورد لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٥دا کە تۆمار کراون، بە پشتبەستن بە زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە هەواڵییەکانەوە کۆکردووەتەوە.
حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئەم مانگە، جۆرە جیاوازەکانی پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی ژنان، لە دەستبەسەرکردن و بێبەشکردن لە ئازادی و مافە یاساییەکانەوە، تا جێبەجێکردنی سزا، ژنکوژی، توندوتیژیی خێزانی، خۆکوژی و دۆسییە و تۆمەتە ئەمنییەتییەکان تا مافی ژیان، سەلامەتیی کەسی و کارکردن لە ژینگەیەکی پارێزراودا لەخۆدەگرێت.
شایانی باسە بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی زاڵ بەسەر کوردستان، سنوورداربوونی دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاری و گوشار لەسەر بنەماڵەکان، ئەم ئامارانە تەنها ئەو حاڵەتانەن کە تۆمار و بڵاوکراونەتەوە لە خۆ دەگرێ و ئەگەری هەیە ژمارەی ڕاستەقینەی پێشێلکارییەکان زیاتر بێت.
 
١.دەستبەسەرکردنەکان
لە مانگی ڕەزبەردا، ٥ ژنی کورد دەستبەسەر کراون:
 
ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشکاری ٢٠ ساڵە، خەڵکی سەقز.
ئایدا قادری، وەرزشکاری ٢٠ ساڵە، خەڵکی سەقز.
نیلۆفەر حەقی‌بووژانی، ٢٢ ساڵە، خەڵکی کرماشان.
ناهید خوداجوو، چالاکی کرێکاری، خەڵکی سنە.
ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی مەریوان و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای ژیلەمۆ.
 
٢.حوکمە دادوەرییەکان
مەرزیە مورادوەیسی، مامۆستای دوورخراوە لە کار و زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە سزای زیندانیی و سزای نەقدی سزادراوە.
وریشە مورادی، چالاکی سیاسیی کورد، بۆ جارێکی دووەم بە ئێعدام مەحکوم کراوە.
 
٣. خۆکوژی
شیلان فەیزی، ٢٠ ساڵە، خەڵکی مەهاباد.
سایە مام‌قادری، ١٤ ساڵە، خەڵکی بۆکان.
 
٤. مردن بە هۆی ڕووداوی کار
زەهرا مستەفازادە، ژنی کرێکاری کورد، لە ڕووداوی هاتووچۆدا لە کاتی هەڵگرتنی کرێکارانی وەرزی لە ڕێگای سەردەشت و کامێرندا گیانی لەدەست دا.
 
٥. ژنکوژی
لە مانگی ڕەزبەردا، ٦ حاڵەتی ژنکوژی تۆمار کراوە:
 
فاتمە لوتفی، ٤٦ ساڵە، و زارا شەهبازی، ٢٦ ساڵە، لە کرماشان کە دایک و کچ بوون.
مەریم یارمحەممەدی، ٢٨ ساڵە، کورد بوو و نیشتەجێی قەشم.
فریشتە یوسف‌زادە، خەڵکی دێهلوران، لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا.
دلارا محەممەدی‌تاهیر، ٣٢ ساڵە کوردی خەڵکی مازەندەران.
سورەیا خاوەند، ٤١ ساڵە خەڵکی خوڕاسان.
 
بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان، لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٥دا ١٦ حاڵەتی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان تۆمار کراون: ٥ دەستبەسەرکردن، ٢ حاڵەتی دەرکردنی حوکمی دادوەری، ٢ خۆکوژی، ١ مردن بە هۆی ڕووداوی کار و ٦ حاڵەتی ژنکوژی.