بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا و بە وەرگرتنی دەیان میلیۆن دۆلار هاوکاری لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، خەریکی ئامادەکاری بۆ هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بووە.
ڕۆیتێرز ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەر، لە زاری سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی لوبنانەوە بڵاوی کردەوە کە حیزبوڵڵا لەپاش تێکشکانی توانای سەربازیی پێشووی، سەرنجی خۆی خستووەتە سەر کڕینی کەرەستەی تەقینەوە و دروستکردنی دڕۆن بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرباری ئەوەی کە ئەم گرووپە بە چەندین میلیۆن دۆلار بودجەی تەرخانکراوی تاران توانیویەتی سەرلەنوێ خۆی چەکدار بکاتەوە، هێشتا لەگەڵ قەیرانێکی گەورەدا دەستەویەخەیە؛ ئەویش پرس و بابەتی سەرلەنوێ بنیادنانەوەی ڕەهەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵە کە لە شەڕە یەکلاکەرەوەکانی ڕابردوودا گورزێکی کوشندەیان بەرکەوتووە و تێکشکاون.
بە فیڕۆدانی سامانی ئێران بۆ پڕچەککردنی گرووپە نیابەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەحاڵێکدایە که خەڵکی ئێران لە قەیرانی قورسی ئابووری و هەژاریدا دەژین، بەڵام تاران بۆ پەرەپێدانی ئاڵۆزی و تێرۆریزم لە ناوچەکە لە پشتگیریی دارایی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی. بەردەوامە