کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی خاوەنکار لە کتێبخانەی دەرەدرێژی کرماشان بەڕێوە چوو

12:03 - 5 خەزەڵوەر 2726

بە پێشوازیی بنەماڵەی شەهیدان موجتەبا و مەیسەم وەیسی، ڕێوڕەسمی "نوێ جێژن" بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار و جێژنی یاران وەک بوونەیەکی پیرۆزی ئایینی یارسان و باوەڕ و فەرهەنگێکی کوردی، لە کتێبخانەی دەرەدرێژی کرماشان بەڕێوە چوو.

شایانی باسە لە ئایینی یارساندا  جێژنێکی سێ ڕۆژە بەناوی "جێژنی یاران و جێژنی خاوەنکار" وەک دابونەریتی کۆنی کوردەواری و ئایینی یاری "بۆ ڕزگاریی سوڵتان سەهاک و یارانی لە غاڕی مەڕنۆ " بەڕێوە دەچێت.

لەم بۆنە پیرۆزەدا دیدار و بەسەرکردنەوەی بنەماڵەی شەهید و کۆچکردووان وەک هاوخەمی و یادکردنەوە و دابەشکردنی نەزر و نیاز، ئیمساڵ چەندین بنەماڵە بەم بۆنەوە بەدیدار و پێشوازیی بنەماڵەی دوو شەهیدی کوردستان، موجتەبا و مەیسەم وەیسی جێژنی خاوەنکار لە کتێبخانەی دەڕەدرێژی کرماشان پیرۆز کرا.