دادگایەکی سووریە «عەبدولجەبار غازی ئەرزەق»، ئەندامی گرووپی چەکداریی «لیوا ئەلقودس»ی سەر بە سپای پاسدارانی، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپێکی چەکداری پەیوەندیدار بە "تاوانی شەڕ" و "تاوان دژی مرۆڤایەتی"، بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دا.
هەواڵدەریی فەرمیی سووریە "سانا"، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە دادگایەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو گرووپە چەکدارییەی ئەرزەق ئەندامی بووە، بە مەبەستی پەرەپێدانی شەڕی ناوخۆ، پەرەپێدانی پێکدادانە عەشیرەییەکان و داگیرکردنی شارەکان چالاکی کردووە.
بەرپرسێکی دەزگای دادوەریی سووریە ڕایگەیاند کە قورسیی تاوانەکان و مەترسیی ئەوان بۆ سەر خەڵکی ئاسایی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەرکردنی سزای زیندانیی هەتاهەتایی بوون.
هەروەها هەواڵدەریی سانا ڕایگەیاند کە دادگا داوای کەمکردنەوەی سزای بۆ ئەرزەق ڕەت کردووەتەوە و بڕیاری داوە کە ناوبراو سزای لێخۆشبوونی گشتی و تایبەتیش نایگرێتەوە.
دادگای سووریە جەختی کردەوە کە تاوانە قورسەکان بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان یان گۆڕانی بارودۆخەکان لەناو نابرێن»، و بکەرانی تاوان دەبێت لەسەر بنەمای بەڵگە و ڕێکارە یاساییەکان بێت بۆ ئەوەی مافی قوربانییان دابین بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی پێشێلکاریی توندی مافی مرۆڤ و کۆکردنەوەی بەڵگە پێویستەکان بەردەوامە.
هاوکات بەرپرسانی حکوومەتی سووریە ڕایانگەیاندووە کە لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددان.
شایانی باسە بەشار ئەسەد لە ٨ی دێسامبری ٢٠٢٤، دوای ڕووخانی حکوومەتەکەی، لە سووریە هەڵات و کۆتایی بە زیاتر لە پێنج دەیە لە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.