ژماردنی ئاسایی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) کۆتایی پێ هاتووە و تەنیا ژماردنی «دەنگە دوو بەرگەکان» ماوەتەوە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئامارەکان نیشان دەدەن کە هیچکام لە دوو بەرەی ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانانی بێنیامین نەتانیاهوو نەیانتوانیوە زۆرینەی پێویست (٦١ کورسی) دەستەبەر بکەن.
بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، لە کۆی ١٢٠ کورسیی کنێست، هاوپەیمانیی لایەنگرانی نێتانیاهوو ٥٣ کورسی، حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن ٤٨ کورسی و حیزبە عەرەبییەکان ١٩ کورسییان بەدەست هێناوە.
حیزبی «لیکود» بە ڕێبەرایەتیی نێتانیاهوو بە بەدەستهێنانی ٢٦ کورسی لە سەرووی سەرجەم حیزبەکانەوەیە. لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنیشدا حیزبی «یاشار» بە ۲۱ کورسی زۆرترین پشکی بەرکەوتووە. هەروەها لە نێو حیزبە عەرەبییەکاندا «فێرستی هاوبەش» ۱۲ کورسی و حیزبی «رەعام» ۷ کورسییان هێناوە.
دەنگەکانی دوو بەرگ (کە تایبەتن بە سەربازان، نەخۆشخانەکان و ئەو کەسانەی لە دەرەوەی بازنەی خۆیان دەنگیان داوە) خەریکر دەژمێردرێن و بڕیارە لەگەڵ کۆتاییهاتنیان وێنەی کۆتایی پێکهاتەی پەرلەمانی ئیسرائیل ڕوون ببێتەوە.