ئاژانسی هەواڵی ڕویتێرز لە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارهێنانی تۆڕێکی پێکهاتوو لە زیاتر لە پێنج هەزار دامەزراوەی سەربازیی شاراوە و کۆمپانیای ڕواڵەتی، لە هاوردەکردنی کەلوپەل و کەرەستەی پێویست بۆ بەرنامە مووشەکی و دڕۆنییەکانی بەردەوامە.
ئەم لێکۆڵینەوەیە کە لەسەر بنەمای هەزاران بەڵگەنامەی بانکی، حکوومی و گومڕگی ئامادە کراوە، نیشانی دەدات ئەم دامەزراوانە بە ناسنامەی دیاریکراو و بە پەیوەندییان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی چالاکی دەکەن و تێچووی کڕینی کەلوپەلەکان لە ڕێگەی داهاتی نەوتی گەمارۆدراوەوە دابین دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا یەکێک لەم دامەزراوانە لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٥ تا ژوئەنی ٢٠٢٦ نزیکەی ٢.٣ میلیارد دۆلار کاڵای هاوردە کردووە. ئەم بارانە بریتی بوون لە ماددەی خاوی سووتەمەنی مووشەک، پارچەی ئێلێکترۆنی، ماددەی کیمیایی و بارهەڵگری قورس.
ڕویتێرز هەروەها جەختی کردووەتەوە کە هاوردەکردنی ئەم کەلوپەلانە، سەرەڕای سزاکانی ڕۆژاوا و گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، تەنانەت دوای دەستپێکردنی شەڕیش بەردەوام بووە.