کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێلێگراف: کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادە دەکات

09:10 - 8 خەزەڵوەر 2726

ڕۆژنامەی بریتانیایی «تێلێگراف» لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای هەوڵەکانی بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، ئێستا خەریکی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بە مەبەستی دروستکردنی ئاستەنگ و پەکخستنی هەڵبژاردنە نێوان دەورەییەکانی ئەمریکایە.

بە وتەی چەند بەرپرسێکی ئێرانی بۆ ئەم ڕۆژنامەیە، تاران بەڕێوەچوونی هاوکاتی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا و ئیسرائیل بە دەرفەتێکی دەگمەن دەزانێت بۆ دروستکردنی کەلێن، دابەشبوونی سیاسی و بنبەست لە پێکهاتەی سیاسیی هەردوو وڵاتدا، تاکوو بەم شێوەیە گوشارە جەنگییەکان لەسەر خۆی کەم بکاتەوە.

یەکێک لە بەرپرسەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە گرووپی سایبێریی بەهێزیان بۆ هاککردنی سیستەمەکانی هەڵبژاردن، بانکی و گواستنەوە پێکهێناوە. ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە تاران پشتیوانی لە هیچ بەربژێرێک ناکات، بەڵکو تەنیا ئامانجی دروستکردنی ئاڵۆزی و نانەوەی دووبەرەکی لە ناوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە.