بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لقی ٢٣ی دادگای ئینقلابی تاران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ کەس لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ بە ناوەکانی «ئەمیرڕەزا ڕەزایی»، «وەحید قارەمانی» و کەسێکی دیکەدا سەپاندووە کە پێشینەی ئایینی هەیە و ناوی «مەهدی"یە.
ئەم سێ هاووڵاتییە کە دوای بڕیارەکە ڕەوانەی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج کراون، لەگەڵ تۆمەتی وەک «کردەوەی ئۆپەراسیۆنی بۆ ئیسرائیل» ڕووبەڕوو بوونەتەوە. مەهدی کە پێشینەی ئەندامەتی لە سپای پاسدارانی هەبووە، لە دۆسییەیەکی جیاوازدا لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت بە «هەڵگەڕانەوە لە دین» تۆمەتبار کراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.
سەپاندنی ئەم سزایانە کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە؛ ڕیپۆرتێران و شارەزایانی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سێدارەدانیان کردووە و ئاماژەیان بەوە داوە کە ئێران بەرزترین ڕێژەی لەسێدارەدانی لەسەر ئاستی جیهان هەیە.