سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراودا سەپاندووە.
لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، لاوێکی تەمەن ۲۱ ساڵەی کورد بە ناوی «عومران ئەمانی»ی کە لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴دا دەسبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی «موحارەبە» بە لەسێدارەدان مەحکووم کردووە.
هاوکات دیوانی باڵای ڕێژیم سزای سێدارەدانی خۆپیشانداندەرێکی تری بە ناوی «محەممەد نادری» بە تۆمەتی "سیخوڕی" پەسەند کرد.
ئەم بڕیارانە لەکاتێکدا دەردەچن کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەسەر بێبەشکردنی تۆمەتباران لە دادگاییەکی دادپەروەرانە و بەکارهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ دەکەنەوە.