کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەگەڵ چڕبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هۆرمۆز

14:22 - 8 خەزەڵوەر 2726

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی هێرشی نوێ بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆز و زیادبوونی مەترسییەکانی پچڕانی ناردنی ئێنێرژی بەرز بووەوە؛ بە شێوەیەک کە نەوتی برێنت گەیشتە ۱۱۵.۹۴ دۆلار و نەوتی وێست تێگزاسی ئەمریکیش بووە ۱۰۲.۸۶ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

تەقینەوە لەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆز و هێرشی مووشەکی حوسییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی، نیگەرانییەکانی لەسەر ئاسایشی دەریاوانی زیاتر کردووە. هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ بژاردەی سەربازی و جموجۆڵە دیپلۆماسییەکان، کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی کەنداو وەک «ئارامکۆ»ی سعوودیە و «ئادنۆک»ی ئێمارات، دەستیان کردووە بە فراوانکردن و گواستنەوەی کۆگاکانی نەوتی خۆیان بۆ وڵاتانی ئاسیا لەوانە سنگاپوور، هێند، ژاپۆن و کۆرەی باشوور تا مەترسییەکانی پچڕانی دابینکردنی نەوت کەم بکەنەوە.