لە ئاکامی هەورەگرمە و برووسکە لە شارەکانی بەدرە و ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، ٢ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٣ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ڕۆژی هەینی ٨ی خەزەڵوەر، لە ڕووداوێکی برووسکەلێداندا لە نێوان گوندی "ئەبهەری خوارێ" و ناوچەی "گەچکۆبان" لە شاری بەدرە، دوو پیاوی تەمەن ٤٥ و ۵۰ ساڵان گیانیان لەدەست دا و دوو هاووڵاتیی دیکەی تەمەن ۵۰ و ۵۵ ساڵانیش بەسەختی بریندار بوون.
هاوکات لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لە گوندی "میاندار"ی سەر بە بەشی "زەرنە"ی شاری ئەیوان، لاوێکی تەمەن ۲۷ ساڵان بریندار بوو و بۆ بنکە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی بەڕێوەبەریی قەیرانی پارێزگای ئیلام بە ئاماژەدان بە هۆشدارییەکانی کەشوهەوا سەبارەت بە بارینی بارانی بەخوڕ، هەورەگرمە و باوبۆرانی توند، ڕایگەیاندووە کە هێزە فریاگوزارییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هاوکات داوا لە هاووڵاتییان کراوە لە چوونه سەر بەرزاییەکان، نزیکبوونەوە لە ڕووبارەکان و شوێنە مەترسیدارەکان خۆ ببوێرن.