گرووپی تایبەتی ڕێکارەکانی دارایی (FATF) بەهۆی بەردەوامیی کەموکوڕییە بنەڕەتییەکان لە سیستەمی داراییی ڕێژیمی ئێراندا، جارێکی تر کۆماری ئیسلامیی لە "لیستی ڕەش"ی وڵاتانی خاوەن مەترسیی بەرزدا هێشتەوە و داوای لە هەموو وڵاتان کرد ڕێکاری بەرگریی توندتر دژی تاران بگرنە بەر.
ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕاپۆرتە تازەکەی تاران لە خەرمانانی ١٤٠٥دا، پێشکەوتنەکانی ڕێژیم زۆر سنووردار بوون و چوارچێوە یاساییەکانی ئێران هێشتا ڕێگە لە "سپیکردنەوەی پارە" و "دابینکردنی داراییی تێرۆریزم" ناگرن.
FATFجەختی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ەوە بەشێکی زۆری بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە و مەرجەکانی بۆ پەیماننامەکانی وەک "پالێرمۆ" لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا یەک ناگرنەوە.
لە وڵامی ئەم سەرپێچییانەدا، FATF داوای لە بانک و ناوەندە داراییەکانی جیهان کرد پێوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئێراندا کەم بکەنەوە، ڕێگری لە دروستکردنی کۆمپانیای لکێنراو، لق یان نوێنەرایەتی لەلایەن ناوەندە داراییەکانەوە و ڕێگری لە دامەزراندنی پێوەندیی نوێی بەستنی پەیوەندیی نوێی هاوکاری بانکی بکەن و چاوەدێریی توند بخەنە سەر سەرجەم ئاڵوگۆڕە داراییەکانی ڕێژیم.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارە، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا هۆشداریی دا بە ناوەندە داراییەکان کە ڕێگە لە کەڵکاژۆی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕە خێرخوازییەکان و پارەی شەریعەت (وەک خومس) بۆ دابینکردنی تێچووی تێرۆریزم بگرن.
بەم بڕیارە، کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کۆرەی باکووردا وەک مەترسیدارترین سیستەمی دارایی لە جیهاندا دەمێنێتەوە.