کاناڵی "ئێمئێسناو" (MSNOW) بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی باڵای وڵاتانی عەرەبیی کەنداو ڕایگەیاند کە واشنگتۆن هۆشداریی داوەتە هاوپەیمانە ناوچەییەکانی خۆی تا بۆ ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێ لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە ببن؛ هێرشێک کە ڕەنگە لە ۱۳ی خەزەڵوەر دوای هەڵبژاردنە ناوەندییەکانی ئەمریکاوە دەست پێ بکات.
ئەم کاناڵە بە پشتبەستن بەو بەرپرسانەی کە زانیارییان لەسەر دانوستانە ئەنجامدراوەکان هەیە ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت هێرشە ئەگەرییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران کورتخایەن بەڵام زۆر توند و بەهێز بن.
بەپێی وتەی ئەم بەرپرسانە، وڵاتانی عەرەبیی ناوچەی کەنداو بەهۆی نیگەرانییان لە بڕیار و ئاقارەکانی تۆڵەسەندنەوەی ڕێژیمی ئێران، دەستیان بە خستنەگەڕی گوشار بۆ سەر واشنگتۆن کردووە تا ئاڵۆزییەکان کەم بکاتەوە.
بە وتەی یەکێک لە بەرپرسەکان بۆ ئێمئێسناو، بەدوور نازانرێت هەندێک لە وڵاتانی کەنداو ڕێگری لە بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بکەن.