لە درێژەی سزادانی سیخوڕ و مۆرەکانی ڕێژیم لە شارەکانی بەلووچستان، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، یەکێک لە هێزە خۆجێییە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران، کە سیخوڕیی بەسەر خەڵکەوە دەکرد، لە ناوچەی بەخشان سەر بە شاری سەراوان، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێ کرا و بە سزای خیانەتەکانی گەیشت.
هەواڵدەریی حاڵوەش، ناسنامەی ئەو سیخوڕە کوژراوەی، «محەممەدحوسێن ئەرباب»، ناسراو بە «پەپوو»، ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، حوسێن ئەرباب یەکێک بووە لە هێزە ئەمنییە خۆجێیی و سیخوڕە ناوخۆییەکان کە لە ناوچەکەدا بۆ ناسینەوەی کەسانی دژبەری کۆماری ئیسلامی کاری دەکرد و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بەکار دەهێنرا.
بە وتەی خەڵکی ئەو ناوچەیە، ئەم تاوانبارە ماوەیەک لەوەوپێش، دەستدرێژیی سێکسیی کردبووە سەر کچێک، بەڵام بەهۆی پێوەندیی بە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە، هیچ سزا و لێپرسینەوەیەکی لێنەکراوە و ئەوەش تووڕەیی خەڵکی لێکەوتەوە.
هەروەها ئەو سیخۆڕە دەیان هاووڵاتیی بەلووچی لە ناوچەی بەخشان و سەراوان بەگرتن داوە و خۆشخزمەتییەکی زۆری بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە.
هەتا کاتی ڕێکخستنی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمنیی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە.