کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا دوو ئەندامی دیکەی شاندی ڕێژیمی ئێرانی لە نیویۆرک دەر کرد

14:14 - 12 رەزبەر 2726

بەرپرسانی ئەمریکا دوو ئەندامی دیکەی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک دەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە بوو کە دیپلۆماتکارەکانی ڕێژیم بەپێی ڕێنمایی و داواکاریی پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادە نەبوون خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە پێشتر ڕێنمایی دابوو بە هەموو ئەندامانی شاندەکەی تاران بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەمریکا بەجێبهێڵن، بەڵام ئەم دوو دیپلۆماتکارە لە نیویۆرک ماونەتەوە.

دوای هۆشداریی دووبارەی واشنگتۆن بۆ نوێنەرایەتیی ئێران، دیپلۆماتکاری یەکەم شه‌وی هه‌ینی و دیپلۆماتکاری دووەم بەیانیی شەممە ناچار بە بەجێهێشتنی خاکی ئەمریکا کراون.

ئەم بڕیارەی واشنگتۆن لەکاتێکدا جێبەجێ کراوە کە ئاڵۆزییە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتوونەتە لووتکە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هیج ئاکامییەکان نەبووە.