بانکی ناوەندیی ئێران ڕێژەی هەڵاوسانی لە ماوەی ١۲ مانگ هەتا ڕەزبەری ١٤٠٥ی بەراورد بە ماوەی ١٢ مانگە هەتا ڕەزبەری ١٤٠٤ بە ۷۱.۴ لەسەد ڕاگەیاند. پێوەری بەهای کاڵا و خزمەتگوزارییە بەکارهێنراوەکان لە ناوچە شارنشینەکانی ئێران (پێوەری هەڵاوسان) لە ڕەزبەری ١٤٠٥دا گەیشتووەتە ژمارەی ۸۳۶.۸ کە بەراورد بە مانگی پێش خۆی ٤.٦ لەسەد زیادی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکانی پێوەری بەهای کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دەری دەخات کە هەڵاوسانی خاڵبەخاڵی پێوەری گشتی کە لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕەوتێکی ڕووی لە هەڵکشانی بە خۆوە بینیبوو، لە خەرمانان و ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٥دا ڕووی لە دابەزین کردووە و بە ڕیز ژمارەکانی ٨٣.٨ و ٨٣.٥ لەسەدی تۆمار کردووە.
شایانی باسە، هەڵاوسانی مانگانەی پێوەری گشتی کە لە خاکەلێوە و بانەمەڕی ئەمساڵدا بە ڕیز ژمارەکانی ۷ و ۸.۵ لەسەدی تێپەڕاندبوو؛ لە درێژەدا ڕەوتێکی دابەزینی بەخۆوە بینی؛ بە جۆرێک کە لە جۆزەرداندا بە دابەزینی ۱.۱ بەراورد بە مانگی پێش خۆی، گەیشتە ۷.۴ لەسەد و پاشان بە دابەزینی ۳.۸ ، لە پووشپەڕی ئەمساڵدا گەیشتە ٣.٦ لەسەد.
لە مانگی گەلاوێژ، خەرمانان و ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٥دا هەروەها هەڵاوسانی مانگانە بە ڕیز ژمارەکانی ۳.۷، ۳.۹ و٤.٦ لەسەدی تۆمار کرد، کە ئەوە دەردەخات هەڵاوسانی مانگانە بەراورد بە مانگەکانی سەرەتای ساڵ، لە ئاستێکی نزمتردا جێگیر بووە.