کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمیرحوسێن مەلەکی و ئەمیرحوسێن ئیبراهیمی، لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە سێدارە دران

08:23 - 12 خەزەڵوەر 2726

هەواڵدەریی میزان، سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەمیرحوسێن مەلەکی و ئەمیرحوسێن ئیبراهیمی، دوو دەسبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە دۆسییەی «مەیدانی عەلیخانی»ی ئیسفەهانی ڕاگەیاند.

لە دۆسییەی «مەیدانی عەلیخانی» ئیسفەهان، لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا، نزیکەی ٦٠ کەس دەسبەسەر کران و سزای لەسێدارەدانی ١٢ کەس پەسەند کرا.

بە لەسێدارەدانی ئەمیرحوسێن مەلەکی و ئەمیرحوسێن ئیبراهیمی، ژمارەی لەسێدارەدراوانی ئەم دۆسیەیە، گەیشتە ٩ کەس.

پێشتریش عەلیڕەزا ڕەئیسی، عەلیڕەزا سپاهی، عیرفان ئیسفەندیاری، گوڵمحەممەد محەممەدی، ئەبوولفەزڵ سپاهی، ئەمیرحوسێن سەفەری حوسێنی ئابادی و قائیم حوسێنی، لەم دۆسیەیەدا لەسێدارە درابوون.