کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنای ئەمریکا بڕیارنامەی سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترامپی بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ڕەت کردەوە

09:30 - 29 خەزەڵوەر 2726

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردەوە کە سێنای ئەمریکا بە ٥١ دەنگی نەرێنی لە بەرانبەر ٤٨ دەنگی ئەرێنی، بڕیارنامەی سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەی بەرانبەر ئێران ڕەت کردەوە.

ئەو بڕیارنامەیە کە پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند کرابوو، ترامپی پێبەند دەکرد بەوەی کۆتایی بە شەڕی ئێران بهێنێت یان بۆ درێژەپێدانی، لە کۆنگرە مۆڵەت وەربگرێت، بەڵام لە دەنگدانەکەی سێنادا کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای هێڵە حیزبییەکان بەڕێوە چوو، نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت.

کۆماریخوازەکانی سێنا بە ڕەتکردنەوەی ئەم گەڵاڵەیە، پشتیوانییان لە بەردەوامیی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترامپ بەرانبەر کۆماری ئیسلامی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەم دەنگدانە چەند حەفتەیەک دوای شکستە بەرفراوانەکانی کۆماریخوازەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەندی ئەمریکا بەڕێوە چوو.