ڕۆژی شەممە ٣٠ی خەزەلوەری ١٤٠٥، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵا و ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان، کۆمیتەی حیزب لە یۆتۆبۆری سێمینارێکی تایبەتی بە بەشداریی کاک "سۆران عەلیپوور" لە شاری یۆتۆبۆری پێکهێنا.
سەرەتا لەلایەن كاک "حیشمەت وەلەدبیگی" بەرپرسی كۆمیتەی یۆتۆبۆری بەخێرهاتنی بەشداربووان كرا. سێمینارەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی یپێكرد.
پاشان كاک سۆران عەلیپوور وەک كۆڕگێڕی سێمینارەكە باسێكی تێروتەسەلی لەسەر مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و باسکردنی ڕۆڵ و پێگەی پێشمەرگە لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد كرد.
هەر لە درێژەی سێمینارەكەدا بەڕێزان كاک "كەریم حوسینی" و كاک "ئەنوەر مەحەممەدزادە" چەند بیرەوەرییەکی سسەردەمی پێشمەرگایەتی خۆیان بۆ بەشداربووان باس كرد.